ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێنزێما وەکو باشترین یاریزانی فەرەنسا دیاریکرا

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ چوارەمجار وەکو باشترین یاریزانی وڵاتەکەی دیاریکرا.

گۆڤاری فرانس فتبۆلی فەرەنسی ساڵانە باشترین یاریزانی وڵاتەکەی دیاری دەکات، ساڵی 2020 ئەم خەڵاتە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش نەکرا، بۆ ساڵی 2021 هێرشبەرەکەی مێرنگی توانی بەدەست بێنێت.

پێشتر لە ساڵانی 2018 و 2019 کلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و، بێنزێما بۆ جاری چوارەم خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button