ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان موچەی تیۆ هێرناندێز سێ هێندە بەرز دەکاتەوە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان نزیکە لە نوێکردنەوەی تیۆ هێرناندێزی ئەستێرەی یانەکەی.

تیۆ یەکێکە لە ئەسێرەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی  و بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ موچەی گرێبەستە تازەکەی بەرزدەکرێتەوە بۆ چوار ملیۆن و بەپێی ئاست و ئەنجام دەگاتە پێنج ملیۆن یۆرۆ.

ئەمە لە کاتێکدایە موچەی ئێستای ئەو یاریزانە تەنها ١.٥ ملیۆن یۆرۆیە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە تەنها لەسەر ئەو ماوەتەوە رێکبکەون گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢٦ بێت یاخود ٢٠٢٧.

تیۆی ٢٤ ساڵ لەم وەرزە تا ئێستا لە ٢٢ یاریدا بەشداریکردووە، سەرەڕای  ئەوەی بەرگریکاری باڵە توانیوییەتی چوار گۆڵ تۆماربکات و پێنجی دیکە دروستبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button