ئاسیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤی دەیەوێت جێگەی کیێزا بە ئێرانییەک پڕبکاتەوە

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس دەیەوێت جێگرەوەیەک بدۆزێتەوە بۆ  جێگرتنەوەی فیدیرکۆ کیێزا.

ئەستێرەکەی یۆڤی تووشی پێکانێکی سەخت هات و پێویستی بە نەشتەرگەرییە. بە ئەگەرێکی زۆرەوە تا کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە هەربۆیە یانەکە دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزانێک بۆ پێگەکەی بهێنێت.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، یۆڤی چاوی لە سەردار ئەزموونی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران و زینیت سان پیترسبۆرگی رووسییە.

سەرچاوەکە دەڵێت یۆڤی پەیوەندی بە زینیتەوە کردووە و ئەگەری گواستنەوەکە بەهێزە بەهۆی ئەوەی یانەکە ناتوانێت یاریزانی گرانبەها بگوازێتەوە، هەروەها سەردار هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و یانە رووسییەکە دەبێت بێ بەرامبەر دەستبەرداری ببێت.

ئەزمون لەم وەرزەدا ٢١ یاری ئەنجامداوە و ١٠ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button