ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

سەڵاح باس لە داهاتووی لەگەڵ لیڤەرپوول دەکات

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئامادەیە ئەگەر خواستەکانی جێبەجێ بکرێن، لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

هێرشبەرەکەی فیرعەونەکان بە ماڵپەری ” الیوم السابع “ـی وڵاتەکەی گووتووە ” ئەو ئامادەیە لەگەڵ یانەکەی بەردەام بێت، بەڵام داهاتووی لەدەست خۆی نیە و، هەموو بریارێک لەی یانەکەیەتی و داوای هیچ شتێکی زیادەشی نەکردووە “.

سەڵاح هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز کۆتایی دێت و، ماوەیەکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتە کە ئەو یاریزانە دەیەێت ریزەکانی یانە ئینگلیزیەکە جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button