یاریگا

ناوبژیوانی کلاسیکۆی سوپەر دیاریکرا

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا خۆزێ لویس مۆنتیرۆی وەکو ناوبژیوان یاری کلاسیکۆی سوپەری نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا دیاریکرد.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بڵاویکردەوە، خۆزێ لویس وەکو نابژیوانی یاری کلاسیکۆی سوپەر لە قۆناخی پێشکۆتایی کە بریارە شەوی چوار شەممەی داهاتوو لە سعوودیا بکرێت دیاریکردووە.

ئەم ناوبژیوانە پێشتر 13 یاری وەکو ناوبژیوان یارییەکانی بارسێلۆنای بەرێوەبردووە و بلاوگرانا 10 بردنەوە دۆڕانێک و سێ بەرامبەربوونی لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە تۆمار کردووە.

Back to top button