ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

بەرپرسێکی میلان گواستنەوەی بەرگریکارێک رەتدەکاتەوە

یاریگا
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بەهۆی کەمی یاریزان تووشی گەورەترین کێشە بووە، بۆیە دەنگۆیەک هەبوو ئەو یانەیە ئەم هاوینە هەر هیچ نەبێت بەرگریکارێک بگوازێتەوە، بەڵام بەرێوەبەری ئەو یانەیە هەموو دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی ریکی ماسارا بەرێوەبەری رۆسێنەری لەبارەی گواستنەوەی ئێسۆن بوتمان بەرگریکاری یانەی لیلی فەرەنسی دەڵێت ” راستە ئێمە بەهۆی کەمی یاریزان تووشی گرفت بوینە، بەڵام گواستنەوەی بەرگریکاری یانە فەرەنسیەکە ئەستەمە، چونکە یانەکەی ئامادەنیە دەستبەرداری بێت ”.

ئەو بەرپرسەی میلان لەبارەی گواستنەوەی هێرشىەرێکیش هەموو دەنگۆکانی رەتکردەوە و گووتیشی ئەوان لەم کاتەدا ئەستەمە هیچ یاریزانێکی نوێ بگوازنەوە.

Back to top button