ئه‌وروپائینگڵته‌را

چێڵسی تووشبوونی دوو یاریزانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی چێلسی ئینگلیزی تووشبوونی دوو یاریزانی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە لە میانەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی كاراباو كەپ.

لە پێش یاریەكە لە لێدوانیدا تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری بلوز بۆ پێگەی فەڕمی یانەكە ووتی هەردوو یاریزان نگۆلۆ كانتێ و تیاگۆ سێلڤا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

وا بڕیارە شەممەی داهاتوو لە یاری لوتكەی هەفتەی 22دا مانچێستەر سیتی میوانداری چێلسی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button