ئه‌وروپائینگلتەرا

پێكانێكی مەترسیداری كای هاڤێرتز لە یاریەكەیان بەرامبەر تۆتنهام

یاریگا-

كای هاڤێرتزی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی چێلسی ئینگلیزی تووشی پێكانێكی مەترسیدار بوو لە یاریەكەیان بەرامبەر تۆتنهام.

چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهامی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی كاراباو كەپ.

گۆڵەكانی یاریەكە لەلایەن هاڤێرتز لە خولەكی 5 و بن دایڤز بە هەڵە لە خۆیانی تۆمار كرد لە خولەكی 34.

بەهۆی پێكانێكی بەهێز لە دەستی ئەستێرە ئەڵمانیەكە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و لە خولەكی 46 یاریگای جێهێشت.

وابڕیارە یاری گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە لە بەرواری 12ی ئەم مانگەدا بەڕێوە بچێت لە یاریگای تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button