ئینگلتەراگرنگترین

ساوزهامپتن فرۆشرا

یاریگا-یانەی ساوزهامپتنی ئینگلیزی بە نرخێکی کەمتر لەوەی پێشبینی دەکرا فرۆشرا.

رۆژنامەکانی ئینگلتەرا رایانگەیاند یانەی ساوزهامپتن کە لە پلەی ١٣هەمی پریمەرلیگدایە تەنها بە ١٠٠ ملیۆن پاوەند فرۆشراوە.

خاوەنە نوێیەکەی یانەکە دراگان سۆلاکی کەسایەتی میدیایی ناوداری سڕبییە. دراگان سەروەتەکەی بە دروستکردنی گروپێکی میدیایی پێکهێناوە کارییان کەناڵی تیڤی ، تۆڕی پەیوەندی و ئینتەرنێتی مۆبایلە. یانەکەش دەبێتە بەشێک لە گروپەکە.

فرۆشتنی ساوزهامپتن بەو نرخە لە کاتێکدایە هاوینی رابردوو جاک گریلیش بەهەمان نرخ لە ئەستۆن ڤیلاوە گوێزرایەوە بۆ مانچێستەر سیتی.

Back to top button