ئه‌وروپا

سەری ساڵی تۆپی پێ نیە!

یاریگا-

کاتێک باسی ئامار و ژمارە دەکرێت لە تۆپی پێ دا کێشە تێکەڵاوکردنی ساڵ و وەرزمان هەیە، لە رابردودا هەموو شتێکی تۆپی پێ بە وەرز بوو، هەموو داتا و گۆڵەکان و نازناو بە وەرز دەژمێردرا، بەڵام لەگەڵ وردکردنەوەی داتاو زانیاریەکاندا ساڵی زاینیش هاتۆتە پێشەوە، بینەری تۆپی پێ دەبێت بزانێت کاتێک دەلێێ وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ واتە لە ١-٧-٢٠٢١ ەوە حساب دەکرێت تا ٣٠-٦-٢٠٢٢ بەو پێیە سەری ساڵی تۆپی پێ ١-٧ ی هەموو ساڵێکە، گرێبەستی یاریزانان هەمووی بەم بەروارە دادەنرێت، بۆ نمونە مباپێ تا ٣٠-٦-٢٠٢٢ یاریزانی پاریسە و لە ١-٧-٢٠٢٢ ئازادە و بێ یانە دەبێت ئەگەر لەگەڵ هیچ یانەیەک رێنەکەوێت.

لە ٢٠٢١ دا زۆر گوێبیستی داتاکەن دەبوین، دەبێت بزانین کە تەنها ناوی ساڵەکە هات مانای وایە مەبەستیان ساڵی زاینیە، کە دەوترا لیڤاندۆڤسکی لەم ساڵدا ٦٩ گۆڵی کردوەو خاوەنی زۆرترین گۆڵە مەبەستەکە رونە کە ٢٠٢١ دەڵێن.

لەمشەودا کە دەچینە ٢٠٢٢ ەوە هەم ژمارەکە جوانە و هەموو ساڵێکی تازەیە بۆ داتاو زانیاریەکانی کە ساڵ حساب دەکەن، بیریشمان نەچێت ساڵی جامی جیهانیە، بەڵام ئەم جامی جیهانیە بەهۆی گەرماوە خراوەتە زستان و لە مانگی ١١ و ١٢ دا دەکرێت.

لەمشەوەوە لە دەچینە ١-١-٢٠٢٢ دەرگای گواستنەوەی زستانە دەکرێتەوە تا کۆتایی مانگی یەک، پێش گواستنەوەی یاریزانانی زستانە کۆمەڵێک زانیاری هەیە دەبێت بیزانیت.

یەکەم: یاریزانێک یانەکەی بگۆڕێت دەتوانێت لە یانە تازەکەی بەشداری چامپیۆنس لیگ یان ئەوروپا لیگ بکات ئەگەر لە یانەکەی پێشووی بەشداریشی کردبێت، ئەم یاسایە چەند ساڵێکە کاری پێ دەکرێت، گرنگ نیە یانەکەی پێشوی لە خولەکە مابێت یان نا، بۆ نمونە ئێستا یۆڤانتۆس ئیکاردی بکڕێت بێ کێشە لە چامپیۆنس لیگ دەتوانێت یاری بکات.

دووەم: یاریزانێک ئەگەر کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی تەواو بێت وەکو (مباپێ، پۆگبا، رودیگێر، دیمبلی…) لە ١-١ ەوە ئازادە بە ئاشکرا لەگەل یانەیەک رێبکەوێت و گرێبەستی لەگەل بکات و درێسەکەشیان بەرز بکاتەوە و کۆتایی وەرز پەیوەنیدان پێوە دەکات بەبێ ئەوەی پرس بە یانەکەی بکات، ئەمە بەپێی یاسای بۆسمان دەکرێت.

سێیەم: ئەو یاریزانانەی کە شەش مانگ لە گرێبەستەکانیان ماوە، هێشتا یانەکان دەتوانن بیانفرۆشن و پارەیان لێ دەستکەوێت بەڵام بە نرخی کەمتر، لە ٢٠٢٠ دا ئینتەرمیلان کریستیان ئیریکسنی بە ١٨ ملیۆن کڕی کە ٦ مانگ کەمتر لە گرێبەستەکەی مابوو، ئەگەر گرێبەستی زیاتری هەبوایە لەگەل تۆتنهام نرخەکەی زۆر زیاتر دەبوو.

چوارەم : باردۆخی هالاند جیاوازە، سەرەڕای ئەوەی کۆتایی ئەم وەرزە هێشتا ٢ ساڵ لە گرێبەستی دەمێنێت لەگەل دۆرتمۆند بەڵام خاڵێکی گرێبەستەکەی رێدەدات کە بێ پرسی دۆرتمۆند بە ٧٥ ملیۆن یۆرۆ بڕوات (میدیاکان هەمووی وادەڵێن).

هیوادارم ساڵی ٢٠٢٢ لە دەردو بەڵاو نەخۆشی بەدوربن، گەردنی هەموو لایەک ئازادبێت و گەردنمان ئازدبکەن و خوا بتانپارێزێت.

چێنەر عەبدولقادر

بابەتی زیاتر

Back to top button