ئه‌وروپائیتاڵیا

لە سێریائەی وەرگرتنی ڤاکسین دەکرێتە ناچاری

یاریگا
ئەنجومەنی سێریائەی ئیتاڵیا بریاریداوە هەر یاریزانێک ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، رێگەی پێنەدرێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی سێریائەی رایگەیاندووە هەر یاریزانێک یان راهێنەر و ئەندامەکانی یانەکان، تاوەکو 10ـی مانگی سەرەتای ساڵی نوێ، ڤاکسینی کۆرۆنا وەرنەگرێت، ئەوا بەهیچ شێوەیەک رێگەی پێنادرێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.

پێشتر لە سێریائەی هەر کەسێک پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبوو بێت، ئەوا رێگەی پێدەدرا بەشداری یارییەکان بکات، بەڵام دوای بڵاوبونەوەی جۆرێکی نوێ لە پەتاکە بەناوی ئۆمیکرۆن، رێکارە تەندروستیەکان توندتر کراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button