ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

رودیگەر هەنگاوێکی دیکە لە مەدرید نزیک دەبێتەوە

تۆنی رودیگەر ئەستێرەی هێڵی بەرگری چێڵسی سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی و ریاڵ مەدریدیش نزیکترینە لەو یاریزانە.

بەگوێرەی تەلەگراف سەرجەم گفتوگۆکانی نێوان ئەو یاریزانە و چێڵسی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان بێ سوود بووە و هەردوولا گەیشتنووتە بنبەست.  بەڵام مەدرید ئامادەیە ئەو موچەیەی پێبدات کە داوای دەکات و جگە لەوەش بەگوتەی سەرچاوەکە یاریزانانی مەدرید دەزانن رودیگەر بەمزووانە پەیوەندییان پێوەدەکات، بە تایبەت هازارد و کۆرتوا کە پێشتر بەهەمان شێوە لە چێڵسییەوە روویانکردووەتەوە قەڵای سپی.

تۆنی موچەی ئێستای ١٤٠ هەزار پاوەندی هەفتانەیە  کە دەکاتە ٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار پاوەندی ساڵانە بەڵام داوای کردووە موچەکەی دوو هێندەبکرێت بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی نیشانی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button