ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری تریپێر بێت

یاریگا
کیران تریپێر، بەرگریکاری بالی راستی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا لەوانەیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە ئینگلیزیەکە بووەتە ئامانجی یانەی نیوکاسل یونایتدی وڵاتەکەی، بۆیە یانەکەی ئامادەن هەر کاتێک ئۆفەری فەرمیان پێشکەش کرا، دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان بن.

تریپەر تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید هەیە و ناتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی تا ئەو کاتە جێبێڵێت و، چاوەڕێش دەکرێت یانە ئینگلیزیەکە ئەم زستانە یاریزانەکە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

Back to top button