ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەستۆن ڤێلا تووشبوونی جیراردی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی تووشبوونی ستیڤن جیراردی ئینگلیزی و ڕاهێنەری یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمشەو كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێلسی بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 19ی خولی ئینگلیزیدا.

لە هەژماری فەڕمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەستۆن ڤێلا تووشبوونی جیراردی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند و بەوەش لە دوو یاری یانەكەی ئامادە نابێت.

ڕۆژی سێ شەممە ئەستۆن ڤێلا دەبێتە میوانی لیدز یۆنایتد لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 20ی خولەكەدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button