گریلیش: ئێرە زۆر قورسە و پێویستم بە ساڵێکە
جاک گریلیش دان بەوەدا دەنێت گواستنەوەکەی بۆ مانچێستەر سیتی زۆر لەوە قورستربووە کە پێشبینی کردووە.
جاک بە ١٠٠ ملیۆن پاوەند روویکردە مان سیتی و بووە یەکێک لە گرانبەهاترین یاریزانەکانی تۆپی پێ بەڵام دوای تێپەڕبونی نیوەی وەرز، تا ئێستا ئاستی ئەو یاریزانە وەک پێویست نیە.
هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بۆ سکای سپۆرت وتی تا ئێستا خراپ نیم بەڵام دەتوانم زۆر زیاتریان پێببەخشم، زۆر لەوە قورستربوو کە پێشبینیم دەکرد، هێشتا لە قۆناغی گونجان و فێربووندام، بیستوومە هەندێک یاریزان پێویستییان بە ساڵێک بووە تاوەکو لێرە بگونجێن، رەنگە بۆ منیش هەر بەو جۆە بێت. ستانداردەکەی سیتی زۆر بەرزن لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا هەربۆیە ئەوان زۆر سەرکەوتوون”.
سەبارەت بە نرخە خەیاڵییەکەشی وتی” کاتێک ئەو نرخە زۆرە دەنووسێت پێتەوە هەمیشە خەڵک دەپرسن کوا گۆڵەکانی و کوا گۆڵ دروستکردنەکانی و گومان دەخەنە سەر ئەوەی من شایستەی ئەو نرخە بم بەڵام من وا دەیبینم کە شانازییە یانەیەکی گەورە ئەو بڕە پارەیەی داوە لە پێناو من”.
گریلیش لە پریمەرلیگ تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە و یەک گۆڵیش لە خولی پاڵەوانەکان.