ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەڕێوبەری یۆڤی: یاریزانەکانمان بۆ بریکارەکان دڵسۆزترن وەک لە یانەکەیان

یاریگا-ماوریزیۆ ئەریڤابێنی بەڕێوبەری گشتی بایەرن رەخنە لەماتیاس دی لیخت و پاوڵۆ دیبالا دەگرێت بەهۆی کێشەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان.

ئەریڤابێنی پاش بردنەوەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر جەنەوا، ستایشی هاندەرانی کرد کە هەمیشە پاڵپشتییانن و دڵسۆزن بۆ یانەکە. پاشان کاتێک   پرسیاری هۆکاری دواکەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستی دی لیخت و دیباڵای لێکرا وتی “من بەوە ناسراوم کە هەمیشە بە راشکاوانە قسە دەکەم، لەم سەردەمەدا یاریزانەکان هێندەی دڵسۆزی بریکارەکانیانن هێندە دڵسۆزنین بۆ درێسی یانەکە. دیباڵا یاریزانی ژمارە ١٠مانە و دی لیختیش بەرگریکارێکی بەتوانایە، ئەوان دەبێت کارەکانی خۆیان بە باشی بکەن و ئێمەش هەروا دەکەین. ئاسانە بە قسە بڵێین کە یانەکەت و هاندەرانت خۆشدەوێت بەڵام دەبێت بە هەڵوێست بیسەلمێنیت”.

ئەم لێدوانەی بەرێوبەرەکە دوای ئەوە دێت هاوینی داهاتوو گرێبەستی دیبالا بەسەردەچێت و تا ئێستا تازەنەکراوەتەوە، مینۆ رایۆڵای بریکاریش سەبارەت  بە دۆخی دی لیخت لە یۆڤی وتبووی “یاریزانەکە ئامادەیە رووبکاتە یانەیەکی دیکە”

بابەتی زیاتر

Back to top button