ئیسپانیا

ئەنشلۆتی پلانی هەیە بۆ هازارد

یاریگا-کارلۆ ئەنشلۆتی بەنیازە ئێدین هازارد بکاتە بەشێک لە پلانەکانی بۆ قۆناغی دووهەمی وەرز.

شەوی رابردوو هازارد لە پێکهاتەی سەرەکی مەدرید بوو بەرامبەر کادیز و  سەرەڕای بەرامبەربوونیان، ئاستێکی باشی لە نیوەی دووهەم پێشکەشکرد، ئەمەش بەس بوو بۆ ئەوەی ئەنشلۆتی بڵێت “هازارد چەکێکی دیکەمان دەبێت بۆ نیوەی دووهەمی وەرز و ئاستێکی بەرزی نیشاندا”.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیاش ئەنشلۆتی پێی وایە هازارد باشتر یاری دەکات لە ناوەڕاستی یاریگا وەکو هێرشبەری دووهەم و پێدەچێت بەو هۆیەوەش راهێنەرە ئیتاڵییەکە پلانەکانی بۆ ئەو یارییانە بگۆڕێت کە هازارد تێیدا بەشداردەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button