ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

فەرمیی: پیتەر چیک بە وەرگرتنی پۆستێکی نوێ گەڕایەوە چێڵسی

یاریگا- یانەی چێڵسی ئینگلیزیی لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە پێشوازییان لە گەڕانەوەی پیتەر چیکی گۆڵپارێزی مێژوویی یانەکەیان کرد کە ماوەی چوار وەرز بوو لە ڕیزەکانی ئارسیناڵی ڕکابەریان یاری دەکرد.

بەردەوامبوونی چیک لەگەڵ چێڵسی چیتر وەک گۆڵپارێزێک نا کە ساڵانێکی دوورودرێژ تۆڵی گۆڵی بلووزی دەپاراست، بەڵکوو وەک بەڕێوبەریی هونەریی یانە لەندەنییەکە بەردەوام دەبێت هاوشانی ستافی یەکەمی ڕاهێنەران و هەروەها ئەندامێک کە ئەرکیان جەختکردنەوەیە لە ستراتیژ و ئاستی یانەکە.

گۆڵپارێزە چیکییەکە لەگەڵ چێڵسیدا گەلێک نازناوی بردۆتەوە، لەوانە چوار جار نازناوی پریمەرلیگ، چوار جار جامی ئینگلیز، یۆرۆپالیگ و چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button