ئینگلتەرا

یارییەکەی تۆتنهام و لێیستەر دوادەخرێت

یاریگا-دووهەم یاری تۆتنهام هۆتسپێرزی دوای یەک بەهۆی کۆرۆناوە دواخراوە.

سپێرز و لێیستەر هەردووکیان بەدەست شاڵاوێکی توندی کۆڤید ١٩ ـەوە دەناڵێنن لە ریزی یانەکانیان. هەردوولا داوایانکردبوو یارییەکەی ئەمڕۆیان دوابخرێت بەڵام قبوڵکردنی داواکەیان دواخرا تاوەکو کەمێک لەمەوبەر رەزامەندی درا لەسەر ئەو باسە.

نۆ یاریزانی یەکەمی لێیستەر تووشی کۆرۆنا هاتوون و تۆتنهامیش حاڵییان زۆر لەوان باشترنیە وە ئەمە دەبێتە سێهەم یاری پریمەرلیگ  لەم هەفتەیەدا کە دوابخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button