ئه‌وروپا

سانچێز دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ئەلێكسیس سانچێزی چیلی و هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرایكرد سانچێز دەیەوێت بە خواستن لە گواستنەوەكانی زستانەدا بگەڕێتەوە بارسێلۆنا ،هەردوو یانە ئامادەن بۆ ئەو گرێبەستە تەنها ماوەتەوە ڕازی بوونی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە.

پەیوەندیكردنی سانچێز بە بارسێلۆنا لە پاڵ پەیوەندیكردنی لوك دی یۆنگ دەبێت بە ئینتەر میلانەوە، كە پێیان وایە هێرشبەرە هۆڵەندیەكە لەگەڵ پلانەكانی چاڤی ناگونجێت.

پێشتر سانچێز 141 یاری بۆ بارسا ئەنجامداوە توانیویەتی 47 گۆڵ تۆمار بكات و 35 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button