ئه‌وروپائیسپانیا

لێدوانەكانی ئەگوێرۆ لە مەراسیمی ماڵئاواییكردنیدا

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی وازهێنانی خۆی لە یاریكردنی تۆپی پێ ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا لە مەراسیمێكدا هێرشبەرەكەی بلاوگرانا وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند بەهۆی كێشە لە بارودۆخی تەندروستیدا.

لێدوانەكانی ئەگوێرۆ لە مەراسیمی وازهێنانی لە یاریكردنی تۆپی پێ:

– ئەگوێرۆ: بڕیارمدا بوەستم لە ئەنجامدانی یاری تۆپی پێ ، ساتێكی زۆر سەختە بۆ من ، كە بەهۆی باری تەندروستیمەوە بڕیاری وازهێنانم دەدەم لە تۆپی پێ.

– ئەگوێرۆ: دەمەوێت ئەوەتان بۆ ڕوون بكەمەوە كە هەموو شتێكم كرد تا بزانم هیچ هیوایەك هەیە بۆ گەڕانەوەم ، بەڵام هیچ شتێك نەبوو.

– ئەگوێرۆ: ئەوە سەختترین ساتی منە ، سەختترین بڕیار بووە كە لە ژیانم دابێتم بەهۆی كێشەیەكی تەندروستیەوە ، كە باشترین بڕیار بووە بۆ باری تەندروستیم.

– ئەگوێرۆ: ئەوەی بەسەرمدا هات لە تەمەنی 33 ساڵیدا بوو ، سوپاسی خودا دەكەم كە ئێستا بوو نەك زووتر ، من زۆر دڵخۆشم بە ئەزمون و ژیانی یاریكردنم.

– ئەگوێرۆ: ڕووداوی زۆر ڕوویدا لە ژیانمدا ، گۆڵەكەم لەگەڵ ئیندیبینتێتی بەرامبەر ڕایسینگ لە تەمەنی 16 ساڵیمدا كە یەكەم گۆڵی جوان بوو تۆمارم كردبێت ، هەروەها هەرگیز گۆڵەكەم لەگەڵ سیتی بەرامبەر كوینز پارك ڕینجەرز لەبیر ناكەم.

– ئەگوێرۆ: كۆتا گۆڵیشم بیر ناچێت ، گۆڵەكەم بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ، خراپ نەبوو وایە؟.

– ئەگوێرۆ: ئەوە شتێكی باشە كە ئێستا نەخۆشیەكەی منیام دۆزیەوە نەك پێشتر ، خۆشحالم كە چێژم لە تۆپی پێ وەرگرت ، ئێستا چێژ لە شتی دیكە وەردەگرم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button