خولهکانی دیکە
ئەیسی میلان داهاتووی لیاو یەکلایی دەکاتەوە
یاریگا–
رافایل لیاو، یاریزانی پۆرتوگالی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا لەگەڵ یانەکەی گەیشتووەتە رێکەوتن و بەم زووانە گرێبەستەکەی نوێدەکرێتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری رۆسێنەری لەگەڵ یاریزانە پۆرتوگالیەکەی گەیشتووەتە رێکەوتن و، بریارە بەم زووانە گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 نوێ بکرێتەوە و لە گرێبەستە نوێکەشی مووچەکەی بەرز دەکرێتەوە.
لیاو لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە کردووە و گرێبەستەکەشی لە ساڵی 2024 لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.