ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ناگلیسمان دەیەوێت بەشێك لە ئەستێرەكانی پشوو پێبدات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت چەند ئەستێرەیەكی پشوو پێبدات لە یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.

وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بایرن میونشن لە یاریگای ئەلیانز ئەرینای تایبەت بە خۆی بە بێ ئامادەبوونی هاندەر میوانداری بارسێلۆنا بكات ، لە میانەی هەفتەی كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت ناگلیسمان دەیەوێت چەند گۆڕانكاریەك بكات لە پێكهاتەكەیاندا بەرامبەر بارسێلۆنا و چەند ئەستێرەیەكی یانەكەی پشوو پێبدات ، دوای ئەوەی سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو بە پلەی یەكەم مسۆگەر كردووە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ڕاهێنەرەكەی بایرن دەیەوێت بە یاریزانە لاوەكانیەوە بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button