ئه‌وروپائیسپانیا

دیمبلی بڕیاری كۆتایی خۆی بە چاڤی ڕاگەیاندووە

یاریگا-

عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕیاری كۆتایی خۆی سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە ڕاگەیاندووە.

گرێبەستەكەی دیمبلی لەگەل بلاوگرانا لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بەسەردەچێت و هەر یانەیەك بیەوێت دەتوانێت بە خۆڕایی پەیوەندی پێوە بكات.

بەپێی بەرنامەی چیرنگیتۆی ئیسپانی دیمبلی بە چاڤی ڕاگەیاندووە كە كۆتایی ئەم وەرزە ڕیزەكانی بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت.

لەم وەرزەدا بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی حەوتەمی لالیگا دێت بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ و لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش لە ئەگەری نەبردنەوەی لە بایرن میونشن ئەوا ماڵئاوایی لە خولەكە دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button