ئه‌وروپا

پێش یاریەكەیان بەرامبەر كلۆب برۆج پۆچەتینۆ تواناكانی ڕامۆسی بۆ گەڕایەوە

یاریگا- 

ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هەواڵێكی خۆشی پێگەشت پێش یاریەكەیان بەرامبەر كلۆب برۆج لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

وا بڕیارە سبەینێ سێشەممە كاتژمێر 20:45 پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری كلۆب برۆج بكات ، لە میانەی هەفتەی كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی سێرجیۆ ڕامۆس ڕاهێنانەكانی ئەنجام داوە و ئامادەیە بۆ یاریەكەی كلۆب برۆج.

پێشتر لە یاری بەرامبەر سانت ئیتیان ڕامۆس یەكەم یاری خۆی بە درێسی یانە فەڕەنسیەكەوە ئەنجامدا و یاریەكەش بە سێ گۆل بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی پاریس كۆتایی هات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button