ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

رۆژنامەکانی فەرەنسا رەخنە لە ئاستی مێسی دەگرن

یاریگا
لیۆنێل مێسی، بەهۆی ئاستە مامناوەندیەکەی بووەتە جێگەی رەخنەی رۆژنامەکانی فەرەنسا و، دوو رۆژنامەی دیاری ئەم وڵاتە نمرەی کەمیان پێداوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەردوو رۆژنامەی لیکیپ و لۆ پارزیان بە توندی رەخنە لە ئاستی گۆڵکارەکەی یانەی پاریس سانجێرمان دەگرن، بەجۆرێک بۆ هەردوو یاری رابردووی ئەو یانەیە، نمرەی چواریان داوەتە ئەو یاریزانە کە کەمترین نمرەیە.

مێسی لەو کاتەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا کردووە، لە کۆی نۆ یاری لە خولی فەرەنسا، تەنها یەک گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button