ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

مۆرینیۆ بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی ئینگلیزی پاڵێوراوە

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی رۆمای ئیتاڵیا، بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی پێدەچێت واز لە پۆستەکەی بێنێت و، دەنگۆیەکیش هەیە ببێتە راهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاشکرای دەکات، رافا بێنیتیز راهێنەری ئیسپانی یانەی ئێڤەرتۆن، بریارە بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی دووربخرێتەوە و، کارگێری ئەو یانەیەش دەیەوێت خۆزێ مۆرینیۆ وەکو شوێنگرەوەی دەست نیشان بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کارگێری یانەی ئێڤەرتۆن کۆبونەوەیەکی بەپەلەیان کردووە و پێدەچێت پێش یاری هەفتەی داهاتوو راهێنەرەکەیان دووربخەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button