ئیتاڵیا

مۆرینهۆ: ئینتەر زۆر لە ئێمە باشترە

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری رۆما  دان بەوەدا دەنێت ئینتەرمیلان یانەیەکی زۆر بەهێزترە  لە یانەکەی ئەو.

ئێوارەی دوێنێ رۆما و ئینتەر لە خولی ئیتاڵی بەیەک گەیشتن و نێرازوری هەر لە نیوەی یەکەم یارییەکەی یەکلاکردەوە کاتێک سێ گۆڵیان تۆمارکرد.

مۆرینهۆ رەتیکردەوە قسە لەگەڵ رۆژنامەنووسان بکات و لەبری ئەوە لەبەردەم کامێراکان وتی “ئینتەر بەهێزترن لە ئێمە لە باری ئاساییدا، لە باری نائاساییدا هەر زۆر بەهێزترن چونکە ئێمە چەند یاریزانێکمان پێکانیان هەیە ئەوەش زۆر قورسی کردبوو. هەروەها ئینتەر پارساڵ ٢٧ خاڵ لە پێش رۆماوە بوو. زۆر گرنگ بوو هەلەکان بقۆزینەوە چونکە چەند هەلێکی کەممان بۆ دەڕەخسا و بەهۆی نەبوونی هێرشبەر نەمانتوانی بیقۆزینەوە”.

هەریەک لە تامی ئەبراهام و ریک کارسدرۆپ راگیرابوون بۆ ئەم یارییە. ستیفان شەعراوی ، لۆرێنزۆ پلیگرینی، لیۆناردۆ سپینازۆلا پێکانیان هەیە و ئافینا گیان یش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button