ئینگڵته‌را

دەوڵەمەندترین یانەی جیهان یەکەم یاری ئەم وەرزەی بردەوە

یاریگا-یانەی نیوکاسڵ یونایتد بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا توانی یارییەک بە بردنەوە بەکۆتا بهێنێت.

نیوکاسڵ لەلایەن خێزانی شاهانەی سعودییەوە کڕدرایەوە و ئەوەش ئەو یانەیەی کردووە  بە دەوڵەمەندترین یانەی جیهان لە پێش پاریس و مانچێستەر سیتییەوە.

مەگپایس لەم مانگەدا  ئێدی هاوی کردە راهێنەر و تا بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆ لە ١٤ هەفتەی پریمەرلیگدا هیچ بردنەوەیەکی نەبوو بەڵام ئەمڕۆ توانییان ١-٠ براوەبن بەرامبەر بێرنلی، بەوەش  بەشیوەیەکی کاتی پێش نۆریچ سیتی کەوتن لەکۆتا پلەی ریزبەندی خولەکەدا بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ.

پێشبینی دەکرێت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا نیوکاسڵ یەكیک بێت لە یانە چالاکەکان بۆ ئەوەی بتوانێت بۆ وەرزی داهاتوو لە پریمەرلیگ بمێننەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button