ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

مولەر: لە یاری بەرامبەر بارسێلۆنا دەسەلمێنین ئێمە کێین

Yariga App

یاریگا
توماس مولەر، یاریزانی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا هەڕەشەی ئەوە دەکات لە یاری داهاتوو بەرامبەر بارسێلۆنا هێزی یانەکانی بۆندزلیگا دەسەلمێننەوە.

یاریزانەکەی باڤارییەکان بەهۆی پێشکەش نەکردنی خەڵاتی بالۆن دۆر بە لیڤاندۆڤسکی دڵگرانە و دەڵێت ” لیڤا شایستەی ئەوە بوو خەڵاتەکەی پێ بدرێت، بێ ئومێد بوین کاتێک بینیمان ئەم کارە نەکرا، هەروەکو چۆن لە 2013 ئەم کارە بەرامبەر ریبێری کرا ”

مولەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی ” بۆ یاری داهاتوومان بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ، دەمانەوێت هێزی خۆمان و خولەکەمان بۆ هەموو جیهان پیشان بدەینەوە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button