ئیسپانیا

ئەلڤێز: نەدەبوو تۆپی ئاڵتونی بدرێت بە مێسی!

یاریگا-دانی ئەلڤێز هاوڕێی نزیکی لیۆنێل مێسی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو  ناوی یاریزانێکی دیکە دەهێنێت بۆ براوەی باڵۆن دۆر.

ئەلڤێز کە تازە گەڕاوەتەوە بارسێلۆنا، پاش هەڵبژاردنی مێسی بۆ میرۆر وتی “بەڵێ مێسی یەکێک بوو لە کاندیدە بەهێزەکان و سەرجەم مەرجەکانی تێدابوو بۆ ئەوەی براوە بێت بەڵام بە بڕوای من دەبوو ئەم خەڵاتە و هەموو خەڵاتە تاکە کەسییەکانی دیکەی ئەمساڵ دەبووایە بدرێت بە کریستیان ئێریکسن چونکە دەبێت ئەو پەیامە بگەیەنین کە ژیان لە تۆپی پێ گرنگترە. دوای ئەوەی بەسەر ئێریکسن هات و هەروەها ئەو ناخۆشیانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی هەموومان هات گرنگە هەمیشە ئەوە نیشان بدەین کە زۆر شت هەن گرنگترین لە تۆپی پێ”.

هاوینی ئەمساڵ ئێریکسن لە میانەی یۆرۆ تووشی نۆرەی دڵ هات و زۆرنەمابوو لەنێو یاریگا گیان بسپێرێت و تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە یاریگاکان. شەوی رابردووش لیۆنێل مێسی بۆ حەوتەم جار بووە براوە خەڵاتی باڵۆن دۆر.

Back to top button