ئینگلتەرا
دەستپێکی رانگنینک لەگەڵ یونایتد دواکەوت
یاریگا-راڵف رانگنیکی راهێنەری نوێی مانچێستەریونایتد دەبێت چەند رۆژێکی دیکە چاوەڕێبکات و دەستبەکاربوونی دوادەکەوێت.
شەوی پێنجشەممە یونایتد میوانداری ئارسناڵ دەکات لە پریمەرلیگ و بریار وابوو ببێتە یەکەم یاری راهێنەرە نوێیەکەی شەیتانە سوورەکان بەڵام رۆژنامەی سەن رایگەیاند یەکەم یاری ڕالف دوادەکەوێت بۆ رۆژی یەکشەممە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس.
هۆکارەکەی ئەوەیە بەهۆی گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و توندکردنەوەی رێکارە تەندروستییەکان، رانگنیک دەبێت کەرەنتین بکرێت و رێگەی پێنادرێت لەگەڵ گەیشتنی بە ئینگلتەرا راستەوخۆ پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.