ئینگڵته‌را

لێدوانێکی رانگنیک لەسەر توخێل سەرهەڵدەداتەوە

یاریگا-راڵف رانگنیک دەبێتە راهێنەری کاتی مانچێستەریونایتد لەو خولەی دوو راهێنەری دیکەی بەئەزموونی ئەڵمانی کاردەکەن.

یەکێک لە رکابەرەکانی رانگنیک لە ئەرکە نوێیەکەی تۆماس توخێلی راهێنەری چێڵسییە. لەگەڵ هاتنی بۆ ئینگلتەرا لێدوانێکی رانگنیک بڵاودەکرێتەوە کە  لە مانگی دووی ئەمساڵدا وتبووی

توخێل دەبێت سوپاسی من بکات کە راهێنەرەکە،  ئەو یاریزانی من بوو لە ئولم، دواتر تووشی پێکانی ئەژنۆ هات و وازی لە یاریکردن هێنا، من ئەرکی راهێنەرایەتی تیمی خوار ١٥ ساڵانم پێدا، ئەو تەنانەت نەیدەویست ببێتە راهێنەر و لە باڕێکی شتوتگارت کاری دەکرد

رانگنیک هاوینی ئەمساڵ بووە بەڕێوبەری وەرزشی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی رووسی و ئەوەش کردارە فەرمییەکانی ناساندنی ئەو راهێنەرەی کەمێک دواخستووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button