ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ژمارەیەكی نایاب بۆ ئیمباپێ لە دوای ئەنجامدانی 50 یاری لە چامپیۆنسلیگ

یاریگا-

كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ژمارەیەكی نایابی تۆمار كرد دوای ئەنجامدانی 50 یاری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، تاكە گۆڵەكەی پاریس لە ڕێگەی ئیمباپێ تۆمار كرا و سیتیش لە ڕێگای ڕەحیم ستیرلینگ و گابرێل خیسۆس گۆڵەكانی تۆمار كرد.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان گۆڵەكەی ئیمباپێ گۆڵی ژمارە 29 بوو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و سێیەم گۆڵكاری فەڕەنسیە لە پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكاندا.

بەتۆماركردنی ئەو گۆڵە ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ داڤید تریزیگە یەكسان كردەوە و لە دوای هەردوو یاریزان كەریم بێنزیما و تێری هێنری دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button