ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی

Captain Korek

یاریگا-

ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سان جێرمان بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە لیستەكەدا بۆ یەكەمجار سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری پێشووی ڕیاڵ مەدرید دەبیندرێت كە بەهۆی پێكانەوە نەیتوانیوە بەشداری لە هیچ یاریەكی یانەكەیدا بكات.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button