ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی باس لە گواستنەوەی بونجاح دەكات

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی سەدی قەتەڕی و ئێستای بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە دەنگۆكانی گواستنەوەی بەغداد بونجاح هێرشبەری سەد دەكات بۆ بارسێلۆنا.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردبوو پێشتر كە چاڤی داوای هێرشبەرەكەی سەدی كردووە و دەیەوێت بیگوازێتەوە یانەكەی.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر بەنفیكا چاڤی سەبارەت بەو دەنگۆیانە ووتی: بونجاح یاریزانێكی زۆر باشە ، بەلام گرنگی پێنادەین ، ناڕۆین بۆهێنانی هیچ یاریزانێك لە سەد ، نازانم ئەو هەواڵانە لە كوێوە دەهێنن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button