ئه‌وروپائیسپانیا

بۆسكێتس باس لە جۆری پێكانەكەی دەكات بەرامبەر ئیسپانیۆل

یاریگا-

سێرجیۆ بۆسكێتسی ئیسپانی و كاپتنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە جۆری پێكانەكەی دەكات بەرامبەر ئیسپانیۆل.

بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیسپانیۆلی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی كوڕانی چاڤی كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 14ی خولی ئیسپانیا.

لە خولەكی 78ی یاریەكەدا بۆسكێتس بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و ڕیكی بویگ جێگای گرتەوە.

لە دوای یاریەكە ناوەڕاستكارەكەی بلاوگرانا ووتی: هیوادارم كە پێكانەكە ترسناك نەبێت ، هەستم بە ئازار كرد لە پاژنەی پێمدا با پشكنینی بۆ بكەین و بزانین چۆنە.

سەبارەت بە بردنەوەكەیان ووتی: بەشێوەیەكی گشتی یاریەكی باشمان كرد ، ئەنجامەكە دادپەروەر بوو ، هێواش هێواش باشتر دەبین لەگەڵ ڕاهێنەری نوێ.

لە كۆتایشدا ووتی: پێوویستمان بەو بردنەوەیە بوو تا یانەكەمان بەردەوام بێت لە بەرەو پێشچوون ، متمانەمان بە چاڤیە ، ڕێگای ڕاست دەگرینەوە و بەردەوام دەبین لە بردنەوەكان.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە ڕیزبەندی شەشەمی خولی ئیسپانیا دێت دوای تێپەڕبوونی 13 هەفتە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button