ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

موچەکەی ئالڤێس لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشکرا بوو

یاریگا
دانی ئالڤێس، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا مانگانە نزیکەی 11 هەزار یۆرۆ وەکو موچە لە یانەکەی وەردەگرێت.

دوای گەڕانەوەی یاریزانە بەڕازیلیەکە بۆ ریزەکانی بلاوگرانا، چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردەوە کە ئەو یاریزانە بە موچەی هەفتانە تەنها یەک یۆرۆ رازی بووە، بەڵام ئێنیس مارتی رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە موچەی ئەو یاریزانە نزیکەی 11 هەزار یۆرۆ لە مانگێکدا.

ئالڤێس تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کراوە وتێچووی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 100 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button