ئه‌وروپا

گومان لە بەشداریكردنی نەیمار هەیە بەرامبەر مانچێستەر سیتی

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكەی لەدەستدا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی.

ڕۆژی شەممە كاتژمێر 19:00 بەكاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری نانت دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 14ی خولی فەڕەنسا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی بەشداری نەكردنی نەیمار لە یاریەكەیان بەرامبەر نانت یەكلای بۆتەوە.

هەروەها گومان هەیە لە بەشداریكردنی ئەستێرەكەی سامبا لە یاری ئاگرینیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی ، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button