ئه‌وروپائیسپانیا

بڕیاری شتیگن سەبارەت بە ئۆفەرەكەی نیوكاسڵ

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە مارك ئەندریە تێر شتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئۆفەرێكی لە یانەی نیوكاسڵەوە پێگەشتووە سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرایكرد دوای بەدەستهێنانی یانەكە لەلایەن سعودیەكانەوە نیوكاسڵ بە بەهێزی دەچێتە بازاڕی گواستنەوەوە و دەیەوێت چەند یاریزانێكی بەهێز بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە تێر شتیگنیش یەكێكە لەو ناوانەی كە نیوكاسڵ ئۆفەریان پێشكەشكردووە ،بەڵام گۆڵپارێزە ئەڵمانیەكە هیچ گرنگیەك بە ئۆفەرەكە نادات.

گرێبەستەكەی شتیگن لەگەڵ بلاوگرانا لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی 500 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button