ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەستێرەیەكی یوڤێنتوس ناتوانێت بۆ یاری بەرامبەر لازیۆ و چێلسی ئامادە بێت

یاریگا-

ئەستێرەیەكی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی ناتوانێت لە یاری بەرامبەر لازیۆ لە خولی ئیتالی و چێلسی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بەشداری بكات.

لە ئێستادا یوڤێنتوس بەهۆی پێكانی ئەستێرەكانیەوە دەناڵێنێت ئەوانیش جۆرجیۆ كیلینی و پاولۆ دیبالان.

لە یاری هەڵبژاردەی ئیتالیا بەرامبەر ئیرلەندای باكوور ، لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ، فیدریكۆ بێرناردێسكی تووشی پێكان هات.

هەژماری فەڕمی یوڤێنتوس ڕایگەیاند: پشكنینە پزیشكیەكان كە بۆ فیدریكۆ بێرناردێسكی ئەنجامدراوە دەركەووت كە یارزانەكە پێكانی هەیە لە ماسولكەكانیدا و ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو پشكنینی دیكەی بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەوەش ئەستێرەكەی خانمە پیرەكە بەشداری لە چوار یاری داهاتووی یانەكەی ناكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button