ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

شۆک: ئابیدال لە کەیسی لێدانی خانمە یاریزانەکەی پاریس تێوەگڵاوە

یاریگا
هەفتەی رابردوو بوو کاتێک بڵاوکرایەوە حەمراوی خانمە یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لەلایەن هاوڕێیەکی دوو پیاو راسپێردراون لێ بدرێت، بەڵام ئێستا زانیاری باوەڕ پێنەکراو لەسەر ئەم کەیسە بڵاوبووەتەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسا بڵاویکردەوە، دەنگۆیەک هەیە کە هاوسەرەکەی ئێریک ئابیدال یاریزانی فەرەنسی پێشووی یانەی بارسێلۆنا ئەو کەسە بووە کە دوو پیاوەکەی راسپاردووە بۆ لێدانی خانمە یاریزانەکەی شازادەکان، هۆکارەکەشی ئەوەیە کاتی خۆی هاوسەرەکەی واتە ئابیدال لەگەڵ ئەو خانمە یاریزانە کە ئەو کات یاری بۆ بارسێلۆنا کردووە خەوتووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە هاوسەرەکەی ئابیدال وەکو تۆلە کردنەوە ئەم کارەی کردووە و، چاوەڕێش دەکرێت بەم زووانە هاوسەری ئەو یاریزانەی پێشووی بلاوگرانا دەستگیر بکرێت.

Back to top button