ئه‌وروپامۆندیال

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای شكستی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر سڕبیا پەیامێكی بڵاوكردەوە.

شەوی ڕابردوو سڕبیا لە نێو خاكی پورتوگال توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە لە پورتوگال بباتەوە و ڕاستەوخۆ خۆی بگەیەنێتە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ و هەلبژاردەی پورتوگالیش یاری پاشكۆ ئەنجام دەدات.

كەمێك پێش ئێستا دۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

” تۆپی پێ دووبارە ئەوەی پیشان داین هەندێك جار ئەو ڕێگایەی ئێمە پێیدا دەڕۆین ڕێگایەكی سەختە ، ئەنجامەكەی دوێنێ سەخت بوو ، بەڵام نەبووە هۆی ئەوەی بماڕوخێنێت ، ئامانجی گەشتن بە جامی جیهانی 2022 هێشتا زۆر زیندووە ، ئێمە دەزانین دەبێت چی بكەین تا پێی بگەین ، داوای لێبوردن ناكەین پورتوگال بەرەو قەتەڕ دەڕوات ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button