ئه‌وروپائیسپانیا

برایسوەیت: من وەك ئامێرم هەموو 10 ساڵ جارێك پێوویستم بە نوێبوونەوە هەیە

یاریگا-

مارتن برایسوەیتی دانیماركی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕایگەیاند كە وەك ئامێرێك وایە و هەموو 10 ساڵ جارێك پێوویستی بە نوێبوونەوە هەیە.

بە هۆی پێكانێكی درێژ خایەنەوە لە ئێستادا برایسوەیت لە یاریگاكان دووركەوتووەتەوە و ناتوانێت بەشداری یاریەكان بكات.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا برایسوەیت ووتی: پێكانەكەم هاوشێوەی نوێبوونەوەی بەرنامەكان وایە ، من وەك ئامێر وام ، هەموو 10 ساڵ جارێك پێوویستم بە نوێبوونەوە هەیە.

هەروەها ووتیشی: كاتێك تەمەنم 18 سالان بوو قاچم شكا ، كاریگەری ئەرێنی لەسەرم هەبوو ، هەوڵمدا قوڵتر لەژیان بكۆڵمەوە و لە خۆم بپرسم كە لە ژیاندا چیم دەوێت ، ئێستاش ئەو بارودۆخە لەگەل من دووبارە دەبێتەوە ، پێكانە دوور و درێژەكان یامەتیم ئەدەن بیر بكەمەوە.

بەردەوام بوو ووتی: خولیای سەرەکیم کارکردن بوو لە بازرگانی تۆپی پێ، هەموو شتێک کە خوێندمەوە لەسەر بازرگانی بوو، بۆیە بڕیارمدا لە بواری تۆپی پێدا کار بکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button