ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

کەسە نزیکەکانی دێمبلی رەتیدەکەنەوە ئەو یاریزانە هیچ پێکانێکی هەبێت

یاریگا
عوسمان دێمبێلی، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە لە یاریگاکان، بەم دواییە گەڕایەوە بەڵام جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو.

سانتی ئۆفال لە رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا هیچ پێکانێکی نیە، کەسە نزیکەکانی بە منیان گووتووە ئەو یاریزانە دوای یارییەکان ماندو و بێزار دەبێت و هیچ پێکانێکی نیە.

دێمبێلی لەوەتەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووەە، 13 جار تووشی پێکان بووە و زۆربەی یارییەکانی یانەکەشی بەشداری نەکردووە.

Back to top button