یاریگا–
دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەلایەن چاڤی هێرناندێز، ئەو راهێنەرە گلۆپی سەوزی بۆ گەڕانەوەی دانی ئالڤێس یاریزانی پێشووی ئەو یانەیە داگیرساندووە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە، بەم دواییە راهێنەرەکەی بلاوگرانا رازی بووە بە گەڕانەوەی بەرگریکارە بەڕازیلیەکە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو گرێبەستی ئەو یاریزانە واژۆ بکرێت.
ئالڤێس بەم دواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ساوپاولۆی وڵاتەکەی هەڵوەشاندووە، دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات.