ئه‌وروپائینگلتەرا

باشترین ڕاهێنەری پریمەرلیگ بۆ مانگی ڕابردوو دەستنیشانكرا

یاریگا-

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی پریمەرلیگی دەستنیشانكرد.

هەژماری فەڕمی پریمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی وەك باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی خولەكە هەلبژارد.

هەریەك لە ڕاهێنەران ( یۆرگن كلۆپ ، داڤید مۆیس ، تۆماس توخێل ، پاتریك ڤیێرا ) پاڵێوراو بوون بۆ خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردوو ، دواجار ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە خەڵاتەكەی بردەوە.

تۆخێل لە مانگی ڕابردوودا یانەكەی توانی چوار یاری بباتەوە و 14 گۆڵ تۆمار بكەن و سێ یاری تۆڕی گۆڵەكەیان بە خاوێنی بهێڵنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button