ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: جیرارد وەك ڕاهێنەری ئەستۆن ڤێلا دەستنیشانكرا

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی ستیڤن جیراردی وەك ڕاهێنەری نوێی یانەكەیان دەستنیشانكرد.

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە ئیدارەی ئەستۆن ڤێلا دین سمیسی ڕاهێنەریان لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان دوورخستەوە.

كەمێك پێش ئێستا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئەستۆن ڤێلا ڕایگەیاند: ستیڤن جیرارد وەك ڕاهێنەری نوێی ئەستۆن ڤێلا دەست بەكار دەبێت.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە كە جیرارد ڕاهێنەرایەتی گلاسكۆ ڕینجەرزی كرد بۆ بردنەوەی خولی سكۆتلەندی وەرزی ڕابردوو بە بێ هیچ شكستێك.

بابەتی زیاتر

Back to top button