خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێدێڵێت

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەوانەیە جارێکی دیکە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێڵێت.

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی شاهانەکان دوای دوازدە ساڵ هاوینی رابردوو جارێکی دیکە گەڕایەوە یانەکەی، بەڵام ئەو یاریزانە یانەکەی جێدێڵتەوە، ئەگەر بێتو وەرزی داهاتوو بلێتی بەشداری کردن لە چامپیۆنزلیگ بەدەست نەهێنێت.

مانچێستەر یونایتد دوای تێپەڕبوونی 11 گەڕ لە پرێمەرلیگ، بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندی گرتووە، لە کاتێکدا لەم خولە ساڵانە تەنها چوار یانەی پێشەوەی ریزبەندی مافی بەشداری کردنیان لە چامپیۆنزلیگ هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button