ئینگڵته‌را

ئارتێتا دەیەوێت ڤینگەر بگەڕێتەوە ئارسناڵ

یاریگا-میکێل ئارتێتا بەخێرهاتنی ئەو دەنگۆیانەی دەکات گووایە ئارسن ڤینگەر لە رۆڵێکدا دەگەڕێتەوە ئارسناڵ.

دوێنێ راهێنەرە مێژووییەکەی پێشووی گەنەرز وتبووی بەدووری نازانێت وەک راهێنەر یاخود لە رۆڵێکی نزیکدا بگەڕێتەوە کارکردن.

کاتێک ئەو پرسە رووبەرووی ئارتێتای راهێنەری ئێستاکرایەوە  وتی “حەزدەکەم لە رۆڵێکدا بگەڕێتەوە و لە یانەکە بوونی هەبێت، ئەگەر ئەو نەبووایە من ئێستا لێرە نەدەبووم و ئەو کاروانە وەرزشییەم نەدەبوو، ئەو زۆر باش بوو لەوەی پەیامی ئەوە بگەیەنێتە یاریزانەکان کە یاریکردن بۆ ئەم یانەیە مانای چییە و هەمیشە وای لێدەکردیت بیر لەوە بکەیتەوە باشتر یاری بکەیت. پێم وایە بۆ هەمووان زۆر باش دەبێت ئەگەر بگەڕێتەوە و رۆڵێکی هەبێت لێرە”.

ڤینگەر ئێستا بەڕێوبەری گەشەی تۆپی پێی جیهانییە لە فیفا بەڵام چەند جارێکە بەس لەوە دەکات کە دەیەوێت لەگەڵ پڕۆژەیەکدا گونجاودا بگەڕێتەوە یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button